ئاڤۆ لەبری هەموویان شەهیدبوو

باوکە ریش سپییەکەی ئاڤێستا؛ خەونم بینی بوو

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

بە سەر و ریشێکی سپی و دڵێکی غەمگینەوە، وا پێنج رۆژە بە حەسرەتەوە چاوەڕوانی تەرمی کچەکەیەتی، گەرچی بە هاناوەهاتنی خەڵک و تیمەکان بۆ چارەنووس دیاریکردنی کچەکەی بارقورسی کەمکردووەتەوە، بەڵام نازانرێ برینی دڵی ئەو باوکە کەی سارێژ دەبێ.

هەمووان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نزا و پاڕانەوەکانیان بینی و خەمیان لەگەڵ خوارد.

ئەو یوسف بەرزنجییە، باوکی ئەو مامۆستا 27 ساڵەی، کە پێنج رۆژە لە رووبارى تەنگاتورى سنوورى بارزان خنکاوە، بەڵام بە درێژاى ئەو رۆژانە خەڵک و تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران دەگەڕێن و تەرمەکەی نادۆزنەوە، خەڵکانێکیش هاتوونەتە ناوچەکە هەموو ژەمێک خواردنى ئەو کەسانە ئامادە دەکەن کە بۆ سۆراغى تەرمى مامۆستا ئاڤێستا لەوێن.

باوکی مامۆستا ئاڤێستا بە 964ی وت، رۆژی رووداوەکە بەیانی زوو بە گەشت، کچ و کوڕێکی و ماڵباتی خەسووی ئاڤێستا هاتوونەتە ناوچەکە بە گەشت، بەڵای حوسەینی برای کەوتووەتەوە ئاوەکەوە، و داوای یارمەتی لە ئاڤێستا کردووە، بەهۆی قوڵی جێگاکە حوسەین هەرچۆن بێت توانیویەتی خۆی بگرێتەوە، بەڵام ئاڤێستا کە هەوڵی رزگارکردنی براکەی داوە، ئاو بردوویەتی.

باوکی ئاڤێستا، پێش رووداوەکەوە خەونی پێوە بینیوە بەرلەوەی تووشی ئەو کارەساتە بێت، ئەو دەڵێت، کچەکەم خۆی بەختکرد بۆ رزگاربوونی هەمووان و شەهید بوو، هێشتا سوپاسی خوا دەکەم، کە کوڕەکەی و ئەوانی دیکە نەکەوتوونەتە ناو ئاوەکەوە و تەنیا ئەو بزرە و ئیشەڵا پلەی شەهیدی وەرگرتووە.

لەگەڵ ئەوەی، مامۆستا ئاڤێستا پێنج رۆژە خنکاوە، تیمەکانى بەرگریى شارستانیش بە 120 کارمەند سەرقاڵى گەڕانن بۆ دۆزینەوەین، بەڵام هێشتا سۆراغێکی نیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

هەتا مامۆستا ئاڤێستا دەدۆزرێتەوە خواردن لە شوێنەکە ئا...

هەتا مامۆستا ئاڤێستا دەدۆزرێتەوە خواردن لە شوێنەکە ئامادە دەکرێن

کشتوکاڵی سۆران داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی...

کشتوکاڵی سۆران داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی تەرزەبارینەکە دەکات