لە هەولێر

سەنتەری بازرگانی لە نێوان کوردستان و هیند کرایەوە

964+

محەمەد فاتیح

ئەمڕۆ چوارشەممە 9.4.2025 سەنتەری بازرگانی هەرێمی کوردستان – کۆماری هیند لە هەولێری پایتەخت کرایەوە، بەمەبەستی فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا.

سومەن باکچی باڵیۆزی کۆماری هیند لە عیراق لە ئاهەنگی كردنەوەی سەنتەرەكەدا وتی، هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە گرنگی و بایەخی خۆی هەیە، جێگەی خۆشحاڵیە کە قەبارەی بازرگانی و وەبەرهێنانی نێوان هەردوولا لە هەڵکشاندایە، دەخوازین پەیوەندییە بازرگانیەکانمان بوارەکانی گەشتیاری و پزیشکی و خۆراک و کشتوکاڵ لەخۆ بگرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لەم دەستپێشخەریە كرد و دەڵێت، كردنەوەی ئەم سەنتەرە دەبێتە فاکتەرێک بۆ پێشخستنی پەیوەندی بازرگانی و ئابووری نێوان هەردوولا و ئامادەیی خۆی بۆ هەماهەنگی و كارئاسانی دەربڕى بۆ سەرخستنی کارەکان.

هیندستان تۆن و نیوێک دەرمان و پێداویستی برد بۆ هەڵەبجە

هیندستان تۆن و نیوێک دەرمان و پێداویستی برد بۆ هەڵەبجە