بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی

هیندستان تۆن و نیوێک دەرمان و پێداویستی برد بۆ هەڵەبجە

ژووری هەواڵ

حکومەتی هیندستان بڕی یەک تۆن و نیو دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و توشبووانی شەکرە لە هەڵەبجە دابینکرد، تەندروستیی شارەکەش دەڵێت، بەشێک لە هاوکارییەکان کەلوپەلی پزیشکیین.

ئەمڕۆ دووشەممە 10.2.2025، د. ئازاد مستەفا، بەڕێوبەری تەندروستیی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، ئەو دەرمانانەی کە ئەمڕۆ لەلایەن هیندستان دابینکراون، بەکاردێن بۆ فراوانکردنی رێرەوی هەناسە، رێگریکردن لە وشکبوونەوەی چاوی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و چارەسەرکردنی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە.

حکومەتی هیندستان لە رێگەی کونسوڵ و باڵیۆزەکەی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دەرمان و کەلوپەلەکانی گەیاندە تەندروستیی هەڵەبجە.

فەرەنساش 80 ئامێری هەناسەدانی بۆ بریندارانی چەکی کیمیایی دابینکردووە و تەندروستیی شارەکە خۆی ئامێرەکان دەبات بۆ ماڵی بریندارەکان.