تراکتۆرەکانیان رادەست ناکەن

جوتیارانى شەناغە جارێکى تر گردبوونەوە

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

جارێکى دیکە جوتیارانی گوندى شەناغە و گوندەکانی دیکەی سەرگەڕان لە ناو مزگەوتی شەناغە گردبوونەوە، ئەوان دەڵێن قسەو بەڵێنەکانى رابردوو هیچى جێبەجێ نەکراوە.

ئەوەى هەیە سوپاى عێراق نییە، سوپاى عەرەبى هاوردەیە

شەوى رابردوو چوار جوتیاری گوندى شەناغە سەرقاڵی کێڵانی زەویەکانیان بوون و لەپڕ هێزێک لە سوپای عێراق داویەتی بەسەریاندا، یەکێک لە جوتیارەکانی دەستگیرکردووە و دوو تراکتۆریشی بردووە لەگەڵ خۆیان بۆ بنکەی پۆلیسی سەرگەڕان و دوو تراکتۆرەکەی دیکە لە گوندەکە دانراون و بڕیاربووە ئەمڕۆ بچن و دوو تراکتۆرەکە و سێ جوتیارەکەى تر ببەن.

ئیبراهیم ئیسماعیل جوتیارێکی گوندی شەناغە بە 964ـی وت،”لە دوای جەژنەوە شەوانە بە درەنگەوە بە لایتەوە دەچینە سەر زەوییەکانمان بۆ ئەوەی بیکێڵین، بەڵام لە پڕدا سوپا دەدات بەسەرماندا”.

ئەو باسى ئەوە دەکات، درەنگانێکى شەوى رابردوو، چوار جوتیار لەکاتى کێڵانى زەوییەکەیان سوپا بەسەریاندا دەدات و یەکێکیان دەستگیر دەکات، و سیانەکەى تر هەڵدێن و زیاتر لە دوو کیلۆمەتر بەپێ دەبڕن تا دەگەنەوە

ئەو پێى وایە، هەرچەندە بەهۆى ئاڵۆزییەکانى مانگى شوبات لە نێوان جوتیاران و سوپاى عێراق، نوێنەرى لایەنەکان و پەرلەمانتاران و نوێنەرى ئەنجومەنى وەزیران سەردانى گوندى شەناغەیان کرد، بەڵام بەوتەى ئەو جوتیارە، قسە و بەڵێنەکان تەنها بریقەیان هەبوو و هیچى جێبەجێ نەکراوە.

مەئیبراهیم ئیسماعیل

رگەر بەسەر لاشەى خۆماندا تراکتۆرەکان ببەن

جوتیارانى گوندەکە جەخت لەوە دەکەنەوە، بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین سێ جوتیارەکەى شەوى رابردوو و تراکتۆرەکانیان رادەستى پۆلیس بکەن و داواش دەکەن ئەو جوتیارەى شەوى رابردوو دەستگیرکراوە، بەزووترین کات ئازاد بکرێت.

لاى خۆیەوە دلێر گابەرەکی جوتیارێکی گوندی گابەرکە ناحیەی سەرگەڕان لە گردبوونەوەى گوندەکە بەشدارى کردووە و لە لێدوانێکدا بە 964ـى وت،”ئەوەى ئێستا هەیە، سوپاى عێراق نییە، سوپاى عەرەبى هاوردەیە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هێزێک لە گوندی شەناغە جوتیارێک دەستگیر دەکەن و تراکتۆر...

هێزێک لە گوندی شەناغە جوتیارێک دەستگیر دەکەن و تراکتۆریش دەبەن