سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئیمارات - وێنە: سەرۆکایەتی هەرێم
حکومەت نزیکەو 30 ملیارەکە زیاد دەکەین
سەرۆکی هەرێم: بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت تەنیا کێشەی تەکنیکی ماوە
ژووری هەواڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو رۆژ لە ئیماراتە، دوێنێ لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەو ئەمڕۆش سەردانی چەند پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی کردو وتی ئیمارات نیازی هەیە لە وەبەرهێناندا روو لە کوردستان بکات، بۆ نەوتەکەی خۆیشمان وتی ”حکومەتی هەرێم ئامادەیە و هەندێ کێشەی تەکنیکی ماون”.
سەردانەکەی دوێنێی دووشەممە 07.04.2025ی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بۆ لای شێخ محەمەد بن زاید سەرۆكی ئیمارات بوو، بەپێی ئەو وێنانە بێت کە سەرۆکایەتی هەرێم دایناوە پێدەچێت ئەنجامی قسەکانیان باش بوو بێت، چونکە هەردوولا توند تەوقەیان لەگەڵ یەک کردووەو پێدەکەنن.
سەرۆکی هەرێم ئەمڕۆ لەبارەی ئەو سەردانەوە وتی ”دوێنێ كۆبوونەوەیەكی زۆر دوورودرێژمان هەبوو، ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە كە ئیمارات زۆر بە جددی و دڵسۆزییەوە هەوڵ دەدات رێگەی وەبەرهێنان بۆ هەرێمی كوردستان هەبێت… ئێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئیمارات و عێراق بە شێوەیەكی گشتی دەوروبەری سی ملیار دۆلارە بە هەموویەوە، بەشێکیش لەو سی ملیار دۆلارە لەگەڵ هەرێمی كوردستانە، بەڵام خواستی ئێمە لە هەرێمی كوردستان ئەوەیە زیاتر ببێت”.
سەرۆکی هەرێم ئەمرۆ سێشەممە سەردانی ئەو تیمەی وەبەرهێنانی کوردستانی کرد کە بەشدارییان کردووە له لوتكهى ساڵانهى وهبهرهێناندا له ئهبوزهبى، لەوێ وتی ”باسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردو وتی ”گفتوگۆیەكی جددی لەنێوان ئێمە و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هەیە. خۆتان ئاگادارن ئەم ماوەیە هەندێك پشوو هەبوو و جەژن بوو، دوای ئەوە جەژنی نەورۆز و ڕەمەزانیش تێكەڵ بوو، پێموابوو ئەمە بوو هۆكاری سەرەكی كە تا ئێستا دواكەوتووە، بەڵام پێموایە لەسەر ڕێچكەیەكی دروست دهڕۆين بۆ ئەوەی بتوانین حكومەت پێكبهێنرێت.. پەنا بەخوا لە کاتێکی نزیکدا پێکدەهێندرێت”.
لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم وتی ”هەندێك كێشەی تەكنیكی هەیە بە راستی، بەڵام وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئامادەیيیەك هەیە بۆ ئەوەی بە زووترین كات نەوت لە ڕێگەی بۆڕییەوە، هەناردەی دەرەوە بكرێت”.