هه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك مه‌ترسی له‌سه‌ربێت له‌ئه‌ستۆى وهبهرهێنهرهكهیهتى
“تائێستا بۆ هیچ كه‌موكوڕیه‌ك له پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان په‌یوه‌ندیمان پێوه نه‌كراوه”
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەستەی وەبەرهێنان کەمتەرخەمی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دەخاتە ئەستۆی کۆمپانیاکان و دەڵێ: مەرجەکانی وەبەرهێنانیان لەسەر جێبەجێ دەکەین تەنانەت ئەگەر کۆمپانیایەکە لەدەرەوەی وڵاتیش بێت.
دوای بوومەلەرزەکەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان لە 6.2.2023، جۆرێک لە ترس و دڵەڕاوکێ لەسەر پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بەتایبەت باڵەخانەکان لەهەرێمی کوردستان.
سامان عه‌ره‌ب، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى هه‌ولێر به تۆڕى964ـى وت، لە هەولێر مۆڵه‌تمان به 120 پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان داوه، ته‌واوى مه‌رجه‌كانى بهڵێندەرایەتى عێراقی و كۆدی ئه‌مه‌ریكی و هه‌موو ئه‌و رێنمایی و پێوه‌رانه‌ى كه پێویست بوونه، به‌سه‌رماندا سه‌پاندوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى964، كۆدی ئه‌مه‌ریكی، به‌پێی ستانداردی جیهانى لەکایەی بیناسازیدا پێیده‌ڵێن (کۆدی بوومەلەرزەیی) كه بۆ دروستکردنی بینا و باڵه‌خانه‌كان رەچاوی پلەی بوومەلەرزە و توانای بەرگریکردن لێی دەکات.
ناوبراو دووپاتی ده‌كاته‌وه كه “هیچ پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان راده‌ستى هیچ هاوڵاتییه‌ك ناكرێت ئه‌گه‌ر پشكنینى ته‌واوى ئه‌و پڕۆژه‌یه نه‌كرێت”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌به‌رهێنان، دواى بوومه‌له‌رزه‌کەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان، به‌بڕیاری سه‌رۆكى حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لیژنه‌یه‌كی باڵاى پێداچوونه‌وه به‌سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان دروستكراوه، سه‌ردانى ئه‌و تاوه‌ره بازرگانیانه ده‌كرێن و ته‌واوى ئه‌و پڕۆژانه‌ى وه‌به‌رهێنانیش به‌سه‌ر ده‌كرێنه‌وه، وتیشی “هه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان هه‌بێت ئه‌وا ته‌واوى ئه‌و باڵه‌خانه‌یه یان ئه‌و پڕۆژه‌یه له ئه‌ستۆى وهبهرهێنهرهكهى ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، دواى رووداوه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌وه تائێستا به‌فەرمی هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك به ئێمه‌وه نه‌كراوه، له‌سه‌ر بچووكترین كه‌موكوڕى له پڕۆژه و باڵه‌خانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونى بۆ بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به كۆمپانیا توركیەکانیش كه پێشتر كارى وه‌به‌رهێنانیان له‌هه‌رێمی كوردستان کردووە، بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی هەولێر جەختی لەوەکردەوە کە “هه‌ر كۆمپانیایه‌كى بیانى كاری وه‌به‌رهێنان بكات، ئێمه مه‌رج و پابه‌ندبوونه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین، په‌یوه‌ندیمان به مه‌رج و رێنماییه‌كانى ئه‌و وڵاتانه نییه كه لێیه‌وه هاتوون”.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان له هه‌رێمی كوردستان، تا مانگی کانونی یەکەمی 2022 له‌هه‌رێمی كوردستان 31 هەزار و 27 كۆمپانیا تۆماركراون، لەم ژمارەیەدا سێ هەزار 314 کۆمپانیای بیانین، کە 70٪ـیان كۆمپانیای توركیین.