• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

بیخۆنەوە بەبێ کێشە

لەبارەى ئاوى خواردنەوەى زاخۆ دڵنیایى دەدرێت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

 فەرمانگەى ئاوى زاخۆ دڵنیایى دەدات لەبارەى ئاوى خواردنەوەى شارەکە و دەڵێت، لێڵبونى ئاوەکە کێشەى نییە، بەڵام تانکییەکانتان بشۆن.

 ئاوى خابوری زاخۆ تاکە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە دانیشتوانى زاخۆیە کە لە تەنیشتییەوە دوو پڕۆژەى پاڵاوتنى ئاوەکە دانراون، بەهێزى 118 مەترسێجا ئاو بۆ تەواوى شارەکە دابین دەکەن.

بەهۆى بارانى چەند رۆژى رابردوو، ئاوى خابورى زاخۆ لێڵ بوو، ئەوەش گومانى لاى هاوڵاتیانى شارەکە دروستکرد کە خواردنەوەى مەترسیدارە .

964 کێشەکەى بردە بەردەم ئەندازیار ساڵح حەسەن، بەرێوەبەری گشتی ئاوی زاخۆ، ئەو بە 964ـى وت،”هەموو ساڵێک لەوەرزی بەهاردا بەهۆی زۆری بارانبارین ئاوی خابور لێڵ دەبێت، ئێمەش رێژەی کلۆر و کەرەستەی پاکردنەوە و فلتەرین زیاتر بەکاردێنن بۆ ئەوەی ئاوەکە بۆ خواردنەوە بێ کێشە بێت”.

دەشڵێت: ئاوەکە بۆ خواردنەوە کێشەى نییە، ئەگەریش ئاوەکە بە لێڵى گەیشت بە ماڵان با دوو دڵ نەبن، چونکە ئەوە بەهۆى زیادبوونى رێژەى کلۆرەوەیە.

داواش دەکات، ماڵان تانکییەکانیان پاکبەکەنەوە، چونکە بەشێکى لێڵییەکە ئەوەیە کە ماڵان بۆ ماوەیەکى زۆر تانکییەکانیان پاکناکەنەوە.

رووبارى خابوری زاخۆ بەدرێژایی 18 کیلومەتر بە زاخۆدا تێدەپەڕێت، پێشتر تەنیا بۆ خواردنەوە سودى لێدەبیندرا، بەڵام دواتر ئیدارەى شارەکە بەمەبەستی کۆگاکردنی ئاو و دروستکردنی کۆرنیشى گەشتیارى زاخۆ، پێنج پۆند لەسەر خابورەکە دروستکرد.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گەڕەکی کێستە و بەشێکی بازاڕی زاخۆ 10 رۆژ بێ ئاو دەبن

گەڕەکی کێستە و بەشێکی بازاڕی زاخۆ 10 رۆژ بێ ئاو دەبن

تای خوێنبەربوون: هۆشیاری بەپەلە دوای تۆمارکردنی دوو حاڵەتی مردن لە کەرکوک

چی بكەین باشە؟

تای خوێنبەربوون: هۆشیاری بەپەلە دوای تۆمارکردنی دوو حاڵەتی مردن لە کەرکوک

964+

جێگر مەحمود

لە ماوەى سێ رۆژدا دوو کەس بە تاى خوێنبەربوون لە کەرکوک گیانیان لەدەستداوە، ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارە و پێویستى بە چەند رێکارێک هەیە بۆ خۆپاراستن.

تای خوێنبەربوون کە بە ئینگلیزى پێى دەوترێت، دێنگی، نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە لە رێگەی مێشوولەی “ئایدیس” (کە زیاتر لە رۆژدا دەگەزێت) دەگوازرێتەوە، لەم سێ رۆژەدا دوو حاڵەتی مردن لە کەرکوک تۆمارکراون، بۆیە هۆشیاری و خۆپاراستن زۆر گرنگە

نیشانە باوەکان:
تای بەرز و سەرئێشەی توندى پشتی چاو، ئازاری جومگە و ماسولکە، یان تای ئێسکشکێن.
بێهێزی، دڵتێکەڵهاتن، رشانەوە، پەڵەی پێست، خوێنبەربوونی سووک.
ئازاری زۆری سک و رشانەوەی بەردەوام.
خوێنبەربوون (پووک، لووت، پیسایی، رشانەوە).
هەناسەتەنگی، گێژبوون، بێهێزی زۆر.

چارەسەر:
هیچ چارەسەرێکى تایبەتی نییە
پشوودان و خواردنەوەی شلەمەنی زۆر بنچینەیین.
بۆ تا و ئازار: تەنیا پاراسیتامۆڵ بەکاربهێنن.
هەرگیز ئەسپرین یان ئایبوپڕۆفین (NSAIDs) بەکارمەهێنە (مەترسی خوێنەربوون زیاد دەکەن)
حاڵەتی توند پێویستی بە نەخۆشخانە هەیە

خۆپاراستن :
نەهێشتنی ئاوی وەستاو: رزگاربوون لە هەموو سەرچاوەیەکی کۆبوونەوەی ئاو .

پاراستنی خۆت: بەکارهێنانی دوورخەرەوەی مێشوولە، جلی درێژ، تۆڕی نووستن و پەنجەرە

کەی سەردانی پزیشک بکەیت؟
ئەگەر گومانی تووشبوونت هەبوو (بەتایبەت لە کەرکوک و دەوروبەری).
دەستبەجێ ئەگەر نیشانە ئاگادارکەرەوەکانی حاڵەتی توند دەرکەوتن.

ئەوەى پێویستە بیزانیت:
تاى خوێنبەربوون مەترسییەکی نزیکە، هۆشیاری بە نیشانەکان و خۆپاراستنی جدی (بە تایبەت کۆنتڕۆڵی مێشوولە) زۆر پێویستە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

 ئەو دوو کەسەى توشى تاى خوێنبەربوون بوون قەسابن

 ئەو دوو کەسەى توشى تاى خوێنبەربوون بوون قەسابن