گەورەترین شاندی بازرگانییە بۆ عێراق

60 كۆمپانیای ئەمریكی گەیشتنە بەغدا و رێككەوتن واژۆ دەكەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا گەیشتنی نوێنەرایەتییەکی بازرگانی کە لە 60 کۆمپانیا پێکهاتووە بۆ بەغدا راگەیاند، كە گەورەترین شاندی بازرگانیی ئەمریكایە بۆ عێراق لە مێژووی ژووری بارزگانیی ئەمریكادا.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا رایگەیاند، لەم سەردانەی ژووری بازرگانی ئەمریکا بۆ بەغدا، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ یەكێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق واژۆ دەکەن بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کەرتی تایبەتی ئەمریکی و عێراق.

باڵیۆزخانەکە لە راگەیاندراوێكدا ئێوارەی دووشەممە ئەوەی خستەڕوو، “ژووری بازرگانیی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ستیڤ لوتس، سەرکردایەتی شاندێکی 101 ئەندام لە نزیکەی 60 کۆمپانیای ئەمریکی دەكات بۆ بەغدا، كە لە کەرتەكانی وزە، تەکنەلۆجیا و تەندروستی كار دەكەن.

“ئەمە یەکەم شاندی بازرگانییە کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی ئەمریکاوە بۆ عێراق پەسەندکراوە، گەورەترین شاندی بازرگانی ئەمریکاشە بۆ عێراق لە مێژووی ژووری بازرگانیی ئەمریكا”، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا وادەڵێت.

شاندەكە رۆژانی 7 تا 9ی ئەم مانگە لە بەغدا دەبن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبنەوە و پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیا عێراقییەکان دەبەستن، هەروەها کۆمەڵێک رێککەوتنیش واژۆ دەکەن.

لە نوێترین زانیارییشدا سەبارەت بە شاندەكەی ئەمریكا، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە پەڕەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی ئێكس بڵاویانكردەوە، ژووری بازرگانیی ئەمریكا و یەكێتیی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق، رێككەوتنێكیان واژۆ كرد بۆ بەهێزكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی كەرتی تایبەت لە نێوان هەردوولا بۆ ماوەیەكی درێژ.

ژووری بازرگانیی هەولێر: دەتوانن بە 1600 دۆلار کۆمپانیا ل...

ژووری بازرگانیی هەولێر: دەتوانن بە 1600 دۆلار کۆمپانیا لە ئیمارات دابمەزرێنن