بایکۆت دەکریت

لەسەر هەڵەبجە رێگری لە کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق کرا

964+

ژووری هەواڵ

بڕیار بوو سبەی سێشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام فراکسیۆنە کوردییەکان رێگریان لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە کردووە بەهۆی ئەوەی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە بەرنامەی كاردا نەبووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 7.4.2025، چرۆ حەمەشەریف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە بەرنامەی کاردا نەبووە، سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان بڕیاریانداوە بایكۆتی دانیشتنەكەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن و کۆبوونەوەکەش بەڕێوەناچێت.

بڕیار بوو رۆژی 30.9.2023 لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام جارێکی دیکە ئەو پرۆسەیە دواخرا، كه‌ بۆ جاری چوارەم بوو دەنگدان له‌سه‌ر یاساكه‌ دوابخات.

پێشتر 964 بەدواداچوونی كرد و ده‌ركه‌وت، به‌شێک لە لایەنە سوونییەکان له‌ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ناڕازین و لایەنە شیعییەکان کێشەیەکی ئەوتۆیان نییە، تا ئێستا دوو جار خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە کراوە، بەشێک لە پەرلەمانتارە عێراقییەکانیش پرسی بەپارێزگابوونی چەند قەزایەکی دیکەیان تێکەڵ بە بابەتەکە کردووە.

هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ “هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید”یشی پێده‌وترێت، له‌ رۆژی 13.3.2014 لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بە فەرمیی کرایە چوارەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان، بەڵام لەلای حکومەتی عێراق هەر قەزاکەی جارانە.

چاوان چاوەڕوانە هەڵەبجەکەی ببێتە پارێزگا

چاوان چاوەڕوانە هەڵەبجەکەی ببێتە پارێزگا