"جێگایەکی کەمتر دەگرێت"

وەزارەتی کارەبا: سیستەمی وزەی خۆر لە رووکەشی بینا و پەنجەرەکاندا دادەنێین

964+

ژووری هەواڵ

لە دیدارێکی نێوان کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆمپانیایەکی تایبەت بە پڕۆژەی وزەی خۆر، باس لە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی نوێی وزەی خۆر کراوە.

لەدوای ئەو کۆبوونەوەیە، ئەمڕۆ دووشەممە 7.4.2025، وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، سیستەمی وزەی خۆر لە رووکەشی بینا و پەنجەرەکاندا جێگیردەکەین.

وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رووی ئابوریی و ژینگەییەوە سوودی زۆریان هەیە، لە رێگای بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نوێ، رێنماییەکانی وەزارەت لەبارەی هاندان و کارئاسانی بۆ دانانی سیستەمی وزەی خۆر خرایەڕوو.

کاری ئەو کۆمپانیایەی لەگەڵ وەزیری کارەبا کۆبووەتەوە “تایبەتە بە دانانی سیستەمی وزەی خۆر لە شێوەی شاشە و شەفاف لە رووکەشی بینا و پەنجەرەکان بە تەکنیک و تەکنەلۆژیایەکی نوێ جێگایەکی کەمتر دەگرێت”، وەزارەتی کارەبا وا دەڵێت.

بەرانبەر دانانی سیستمی کارەبای وزەی خۆر هیچ پارەیە...

بەرانبەر دانانی سیستمی کارەبای وزەی خۆر هیچ پارەیەک وەرناگیرێت