لەسەر داهاتى کارەبا

کارەباى بازاڕى دارەسووتاوەکە نۆژەن دەکرێتەوە

964+

وریا فەتاح

له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ـى  كاره‌بای و بە بڕى زیاتر لە 101 ملیۆن دینار، تۆڕی كارەبای بازاڕی مەزادخانەكە و دارەسووتاوەكە نۆژەن دەكرێتەوە.

ئەندازیار دلێر عادل، لێپرسراوى هۆبەى چاکسازیى کارەباى ناوەندى شار لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى رایگەیاند، لە پێش جەژنی رەمەزانەوە دەستكراوە بە جێبەجێكردنی تۆڕی كارەبای بازاڕی مەزادخانەكەی سلێمانی و دارە سووتاوەكە، کە بەشێوازێكی مۆدێرن تۆڕی كارەبای پەستان بەرز و پەستان نزمی بازاڕەكە نۆژە دەكرێتەوە لەگەڵ دانانی محەویلەی نۆێ و بەستنی پێوەری زیرەك.

وەک باسى کردووە، بڕیارە لەماوەى 35 رۆژدا تەواو بکرێت.

هەروەک روونیکردووەتەوە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەبڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار تۆڕی كارەبای زۆربەی بازاڕەكانی ناو شاری سلێمانی نۆژەكراوەتەوە و بەپێی بەردەست بوونی بودجەش تۆری كارەبا سەرجەم بازاڕ نۆژە دەكرێتەوە.

دواى ئەوەى دوو رۆژ لەمەوبەر بەهۆى ئەوەی بەشێک لە بازاڕەکە سووتا، سیستمى کارەباى بازاڕەکە توشى زیان بوو.

دەستکرا بە خاوێنکردنەوەی بازاڕی دارەسووتاوەکە

دەستکرا بە خاوێنکردنەوەی بازاڕی دارەسووتاوەکە