چێشتخانەی کۆشکی سوور سزادرا، کە لە شەقامی ئیسکانە
هەولێر
دوو خواردنگەی بەناوبانگی ئیسکان و دوو كۆگای گۆشت داخران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
قایمقامیەتی ناوەندیی هەولێر رایگەیاند، دوو کۆگای هەڵگرتنی گۆشتی مام هێمن و هەردوو چێشتخانەی باوانەکەم و کۆشکی سوور لە شەقامی ئیسكان داخران.
قایمقامیەت بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 6.4.2025 لەلایەن لیژنەی قایمقامیەتی قەزایی ناوەندیی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازار و رێگەگرتن لە ساغکردنەوەی خۆراکی ماوهبەسەرچوو، پشکنین و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە نرخ و كوالێتی شوێنەکان، لە شەقامی ئیسکان 2 کۆگای هەڵگرتنی گۆشتی مام هێمن و هەردوو چێشتخانەی باوانەکەم و کۆشکی سوور، بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان و نەبوونی مەرجەکانی تەندروستی و سەلامەتی و پاکوخاوێنی داخران.
قایمقامیەت هیچی دیكەی لە بارەی ئەو رێوشوێنانە بڵاونەكردووەتەوە، كە بەرامبەر ئەو شوێنانە دەیگرنەبەر.