گۆڕستانی نوێی سلێمانی _ وێنە: شارەوانی سلێمانی
بڕیاری شارەوانییە
گۆڕ لە گۆڕستانە نوێیەکەی سلێمانی بوو بەبەلاش
964+
ئەحمەد مستەفا
هەڵکەندنی گۆڕ و بەخاکسپاردنی کۆچکردوو لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی بێبەرانبەرە، ئەمە قسەی شارەوانییە و پۆستەرێکیان کردووە بە دەرگا سەرەکییەکەشەوە.
پێشتر لەم گۆڕستانە کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی سلێمانی و نزیک پڕۆژەی مامۆستایانە، باس لە نرخی جیاواز دەکرا، ماوەیەک ببوە رۆژەڤی خەڵک و نیگەرانی دروست کردبوو، هەندێک گۆڕ بە زیاتر لە 200 هەزار و هەندێکجار 300 هەزار هەڵکەندنی بۆ دەکرا.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی شەوی رابردوو وەک ئاگادارکردنەوە، بە هاوڵاتیانی سلێمانی دەڵێن، بە خاکسپاردنی “مردووان“ لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی بووە بێ بەرامبەر.
لە شاری سلیمانی 21 گۆڕستان بوونیان هەیە و بەناوبانگترین و گەورەترینیان گۆرستانی سەیوانە.
سلێمانی .. خەڵک مردووەکانیان نابەن بۆ گۆڕستانە نوێیەکە
