پێشانگای کتێب لە هەولێر. وێنە :964
300 ناونیشانیان هەیە
یەكێتیی نووسەرانی عێراق بەشداریی پێشانگەی كتێبی هەولێر دەكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
یەکێتیی گشتیی نووسەرانی عێراق، رایانگەیاند بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی هەولێر دەكەن، كە چوارشەممە دەكرێتەوە.
یەكێتییەكە لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 6.4.2025 لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد، یەکێتیی گشتیی نووسەرانی عێراق لە رێگەی بڵاوکراوەکانیەوە بەشداریی 17مین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب دەكات، نوێترین بڵاوکراوەی نووسەرانی عێراق لەوێ نمایش دەكەن.
هەروەها ئاشكرایان كرد، بە زیاتر لە 300 ناونیشان لە كتێبی رەخنەیی، فیکری، شیعری و چیرۆك و رۆمان بەشداریی دەبن، جگە لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی یەکێتییەکە”.
بڕیارە چوارشەممە 9ی نیسان تا 19ی مانگ، پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب بكرێتەوە، كە خولی 17ـەمینە و خانەی بڵاوكردنەوەی مەدا بە هاوبەشیی میدیایی تۆڕی 964 بەڕێوەی دەبەن.