بەهۆی خراپی کوالیتی بەنزینەکەیانەوە

دوو بەنزیخانەی کۆیە داخران و سزای دارایی دران

964+

ژێوار خدر

لە کۆیە دوو بەنزینخانە بەهۆی خراپيی کوالیتی بەنزینەکەیانەوە داخران و سزای دارایی دران.

تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە بە 964ـی وت، لیژنەکانی سووتەمەنی قایمقامیەتی کۆیە، کتوپڕ سەردانی بەنزینخانەکان دەکەن و نموونەی بەنزینەکەیان وەردەگرن و دەینێرن بۆ پشکنین، ئەم دوو بەنزینخانەیەش دوای پشکنین دەرکەوتووە، کە کوالێتی بەنزینەکەیان خراپە و شیاوی بەکارهێنان نییە.

وتیشی، بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنمایی و بڕیارەکانەوە لەلایەن لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی قەزای کۆیەوە دوو بەنزینخانە ئەمڕۆ سزادران، کە یەکێکیان بەنزین خانەی ئاریا بوو لە ناو شاری کۆیە، کە جگە لەوەی بە بڕی 900 هەزار دینار سزا درا، بۆ ماوەی چوار رۆژیش داخرا،

دووەمیان بەنزینخانەی داستانە، کە بە بڕی سێ ملیۆن دینار سزا درا و بۆ ماوەی 14 رۆژیش داخرا.

باسی لەوەش کرد، لیژنەکانی قایمقامیەت لە ماوەی ساڵی رابردوودا، نزیکەی 100 ملیۆن دینار غەرامەی ئەو بەنزینخانانەیان کردووە، کە بەنزینی کوالێتی خراپیان بەکارهێناوە.

لە کۆیە سێ بەنزینخانە سزادران

لە کۆیە سێ بەنزینخانە سزادران