"بەهۆی هەبوونی گەندەڵی"

ژمارەیەک بەڕێوەبەر لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان دەستیان لەکارکێشایەوە

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرانى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان لە ئەنجوومەنى وەزیران دەست لەکارکێشانەوەیان راگەیاند و بەڕێوەبەرێکیشیان دەڵێت، بەهۆکاری گەندەڵى دارایى، کارگیڕى و یاسایی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6.4.2024 ئاکۆ حەمە ئەمین، بەڕێوەبەرى یاسایى لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فەلاح حەسەن لە سەرەتاى دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى رێکخراوە ناحکومییەکان لە 1.7.2024 تاوەکو ئێستا چەندین پێشێلکاریى گەورەى نایاسایى کردووە، لەوانە گەندەڵى دارایى و بەهەدەردانى سامانى گشتى.

وتیشى، بەهۆی سڕکردنی بەڕێوەبەرایەتیى بەدواداچوون رێگە بە رێکخراوەکان نادرێت بەدواداچوون بکەن و راپۆرتی دارایى ساڵانەى رێکخراوەکان وەرناگیرێت، ئەوەش بووەتەهۆى سپیکردنەوەى پارە لە هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆش لە داواکارى گشتى داواى یاسایى تۆمار دەکەن و زیاتر لە دوو مانگیشە سکاڵایان بەرزکردووەتەوە.

بەوتەى بەڕێوەبەرى یاسایى لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان، “کار ئاسانى بۆ ئەو رێکخراوانە کراوە کە کار بۆ هاوڕەگەزخوازى دەکەن لە هەرێمى کوردستان لەرێگەى تۆمارکردنیانەوە”.

ژنانى کورد لە پۆڵەندا هونەرەکانیان نمایش دەکەن

ژنانى کورد لە پۆڵەندا هونەرەکانیان نمایش دەکەن