وریاى ئۆتۆمبێلەکانتان بن

درەنگانێکى ئەمشەو بارانبارین بە تەرزەوە دەستپێدەکات

964+

وریا فەتاح

کەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات، درەنگانێکى ئەمشەو شەپۆلێکى بارانبارین و هەورەتریشقە لە گەرمیانەوە دەستپێدەکات و لەبەیانیدا بەرەو ناوچەکانى سلێمانى و هەڵەبجە و هەولێر دەچێت و لە هەندێ شوێن تەرزەى لەگەڵ دەبێت.

کەشناسى هەرێم بڵاوى کردووەتەوە، لە ئەنجامى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور پێشبینى دەکرێ شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقە لە درەنگانى ئەم شەو لە بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان دەستپێدەکات.

هەر ئێستا لە کاتژمێر 9:35 خولەکى ئەمشەوەوە، بارانبارین لە کەلار دەستیپێکردووە.

روونیشى کردووەتەوە، لە کاتەکانى بەرەبەیانیدا کاریگەریەکەى درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى دیکەى گەرمیان و هەڵەبجە و کەرکووک و سلێمانى و پاشان هەولێر و دهۆک تەوای ناوچە شاخاوییەکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

هەروەک پێشبینى کردووە، بارانەکە بە لێزمەیە و هەورەتریشقەى لەگەڵ دەبێت، لە هەنجێ ناوچەش تەرزەى لەگەڵ دەبێت.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، شەپۆلەکە درەنگانێکى شەوى شەممە، کۆتایى دێت.

پێنجشەممە و هەینی کەش خۆشە، شەممە و یەکشەممە باران دێت...

پێنجشەممە و هەینی کەش خۆشە، شەممە و یەکشەممە باران دێتەوە