دوکان

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەسێک گیانى لەدەستدا

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

کەمێک لەمەوبەر، لە سنوورى قەزاى دوکان ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و وەردەگەڕێت، بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستدا و دوانى دیکەش بریندارن.

سامان نادر بەرپرسی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـى وت،” رووداوەکە لە سەرەوەى پردى جۆبڵان روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستداوە و دوانیش بریندارن”.

باسى لەوەشکرد، هەرزوو تیمەکانیان گەیشتوونەتە سەر رووداوەکە و بریندارەکان بۆ وەرگرتنى چارەسەر رەوانەى نەخۆشخانە کراونز

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سێ ئۆتۆمبێل وەرگەڕان و پێنج کەس بریندار بوون

سێ ئۆتۆمبێل وەرگەڕان و پێنج کەس بریندار بوون