رۆژنامەنوسی دەنگی ئەمریکا
پرسەی بەڵێن ساڵح لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ پرسەی رۆژنامەنوسی کورد بەڵێن ساڵح لە سلێمانی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی بەڕێوەدەچێت.
بەڵێن ساڵح شەوی 30.3.2024 لە وڵاتی ئەمریکا بە جەڵدەی دڵ کۆچی دوایی کردووە و لە ویلایەتی فێرجینیا بەخاک سپێردراوە.
بەڵێن ساڵحی رۆژنامەنوس برای دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵحە و لەساڵی 1996ـەوە چووتە ئەمریکا و لە ساڵی 1999ـەوە لە دەنگی ئەمریکا بەشی کوردی کاری کردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی