راگەیەندراوی هاوبەش هات

بۆ هاوینە گەرمەکە سێ هەفتە لە کێڵگەی کۆرمۆر خۆسازدانەوە دەستپێدەکات

964+

ئەحمەد مستەفا

لە راگەیەندراوێکی هاوبەش، هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێن، بۆ ماوەی سێ هەفتە کۆمپانیای دانەغاز، تا ئامادەکاری بۆ وەرزی هاوین بکات، لە کێڵگەی کۆرمۆر خۆسازدانەوە و چاکسازی دەستپێدەکات.

ئەوان دەڵێن، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ هاتنی وەزی هاوینی ئەمساڵ، کۆمپانیای دانەغاز، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پڕۆسەی سازدانەوە و چاکسازی لە کێڵگەی کۆڕمۆر. ئەم پرۆسەیە لە کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەوەوە دەستپێدەکات و سێ هەفتە دەخایەنێت.

هەردوو وەزارەتەکە دەڵێن، لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز، هەماهەنگی نزیکیان دەبێت بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدرێت.

لەبارەی هۆکاری کارەکەیان، ئەوان باسیان لەوەکردووە، چاوەڕوان دەکرێت لەرێگەی ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە ئاستی خزمەتگوزاری کارەبا لە وەرزی هاویندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە.

کارەباى 24 کاتژمێر گەیشتە شەش گەڕەکى دیکەى هەولێر

کارەباى 24 کاتژمێر گەیشتە شەش گەڕەکى دیکەى هەولێر