چەند دیمەنێک لەکاتی تەقاندنەوەی پاشماوەکان ... وێنە؛ دەزگای مینی هەرێم - ئەرشیف
پشووى فه‌رمیان فه‌رامۆشكرد و كاره‌كه‌یان كرد
له‌ناو كێڵگه‌یه‌كی كشتو‌كاڵى حاجیاوا چه‌ند پاشماوه‌یه‌كى جه‌نگى له‌ناوبران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى مینى سلێمانى له بوونى چه‌ند جۆره پاشماوه‌یه‌كی جه‌نگی له سنوورى ناحیه‌ى حاجیاواى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین ئاگادار كرانه‌وه، كاتێك تیمه‌كانى ته‌قاندنه‌وه‌یان نارده شوێنه‌كه بینیان پاشماوه‌كان له‌ناو زه‌وییه‌كی كشتوكاڵییه.
ئه‌و زه‌ویه کشتوکاڵیه‌ى پاشماوه‌كانى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه لەنێوان گوندی پوگە و قوڕەبەرازەى سه‌ر به‌م ناحه‌یه‌یه.
كاروبارى مینى سلێمانى ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پشووى فه‌رمیش بوو به‌ڵام دوێنێ چوارشەممە تیمێكی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان بە ئامادەبوونی دڵنیایی جۆری دەرەکی ناردبووه شوێنه‌كه و دواى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى پاشماوه‌كه هه‌ستان بە لەناوبردنی بە رێگەی تەقینەوەیەکی ناکارەبایی.
پاشماوە جەنگییەکان بریتی بوون لە، یەک گولـلە تۆپی 106 ملم، یەک گولـلە هاوەنی 60 ملم و سێ گولـلە ئاڕپیجی.
ده‌زگاى مینى هه‌رێم هاولاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه، لەکاتی بینینی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیدا دەستکاری نه‌كه‌ن و لێی دوور بکەنەوە و شوێنەکەی دەستنیشان بکەن، پاشان پەیوەندی بە ژمارە 182 ـه‌وه بكه‌ن.
ژمارە 182 هێڵی گەرمی تایبەت بە دەزگای گشتی کاروباری مینی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و دەتوانن بێبەرانبەر پەیوەندی پێوەبکەن و ئاگاداریان بکەنەوە لە هەبوونی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی.