گرافیک ؛ 964+
رێنمایی نوێ داندراوه
ئه‌گه‌ر به‌نیازى بچیته گۆمى فێڵا‌و ئاگادار به
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌شتوگوزارى قه‌زاى چۆمان رێنمایی نوێی بۆ ئه‌و گروپ و گه‌شتیارانه بڵاوكرادووهتهوه كه به‌نیازن بچنه گۆمى فێڵا‌و له سنوورى قه‌زاكه‌یان.
رێنماییه‌كان، لەسەر رەزامەندی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هاوکاری قائیمقامی قەزای چۆمان داندراون و دوو کەسیش وەکو چاو‌دێر لەسەر گۆمی فێڵا‌و ده‌ستنیشانكراون چاویان له‌سه‌ر گۆمه‌كه و گه‌شتیاره‌كان بێت، بەمەبەستی پاراستی سروشت و پاککردنەوەی لە پاشماوەکان.
به‌پێی رێنماییەکان، کەمپینگ “شەومانەوە” لە نزیک گۆمی فێڵا‌و رێگەپێدراو نیە (قەدەغەیە) چاودێرانى گه‌شتوگوزار هاوکارى گشهتیاران ده‌كات له ده‌ستنیشانكردنى شوێنی کەمپینگ.
جێ نەهێشتنی پاشماوەکان، گواستنەوەی بۆ شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلى کارمەندانی کۆمپانیای کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک دەیگوازنەوە بۆ شوێنی تایبەت.
ئاگرکردنەوە لەسەر گژوگیای شوێنەکە رێگەپێدراو نیە (قەدەغەیە) ئەو ئاگردانانەی له‌و شوێنه داندراون بەکاربهێنن یان (پکنیکی) غاز لەگەڵ خۆیان ببه‌ن .
بڕینەوەی دار و گژوگیای شوێنەکە و بردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل بۆ سەر گۆمی فێڵا‌و رێگەپێدراو نیە به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قەدەغەیە.
هێنانی ئەسپ لەلایان ئەسپ سواران بەم ژماره زۆرەی وەکو ساڵانی رابردوو رێگەپێدراو نیە و قەدەغەیە، چونکە ده‌بنه مایەی شێواندنی سروشت و بێزارکردن و مەترسی بۆ سه‌ر گەشتیاران .