له ئه‌مریكا نێژرا
سبه‌ی پرسه‌ى به‌ڵێن ساڵح له سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بڕیاره سبه‌ى پێنجشه‌ممه، پرسه‌ى رۆژنامه‌نووسیی دیار كورد بەڵێن ساڵح له مزگه‌وتى ئه‌حمه‌د حاجى عه‌لى له شاری سلێمانى به‌ڕێوه‌بچێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌واوى ئاماده‌كارییه‌كان كراوه.
رۆژى 30.3.2025 بەڵێن ساڵح، كه ده‌كاته برای د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەڵێن ساڵح لە هەڵەبجە لەدایکبووە و لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە دەستیکردووە بە کاری رۆژنامەگەری و لە ژمارەیه‌ک گۆڤار و رۆژنامە و رادیۆ و تەلەفزیۆن لە هەرێمی کوردستان و عێراق کاری کردووە، لە ساڵی 1996 چووەتە ئەمریکا و سێ ساڵ دواتر واتە لە ساڵی 1999 لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەستبەکار بووە و تا ئەمڕۆ بەردەوام بوو لە کارەکەی.
پێداچوونەوە: فه‌رهاد حه‌سه‌ن