دیناری عێراقی. وینە :964
موچەی مانگی سێ
سەرەتاى هەفتەى داهاتوو موچەی مامۆستایانی گرێبەست دەدرێت
964+
ژووری هەواڵ
بڕیارە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو، مامۆستایانى گرێبەست موچەى مانگى ئادارى وەربگرن، نوێنەری ئەو مامۆستایانە دەڵێت، بۆ ئەو مەبەستە بەڵێنمان وەرگرتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2.4.2025، کاروخ عەبدوڵا، نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست لە هەرێمى کوردستان بە 964ـی راگەیاند، بڕیارە لە رۆژی یەکشەممەوە لەدوای پشووەکانی جەژن، دەستبکرێت بە دابەشکردنی موچەی مامۆستایانى گرێبەست.
“لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی قسەمکردووە، وتیان لە رۆژی یەکشەممەوە مشووری ئەو بابەتە دەخۆن”، نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست وای وت.
بڕیار بوو پێش جەژن مامۆستایانى وانەبێژ موچەى مانگى سێ وەربگرن، بەڵام موچەیاکانیان پینەدرا و دوادەکەوێت بۆ دوای پشووەکانی جەژن.