سه‌رووى 3100 ـى تۆمار كرد
كاردانه‌وه‌ى باجه‌كانى تره‌مپ نرخی زێڕی به‌رزكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نرخى زێر به‌رزبووه‌وه، كه بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك سه‌رووى سێ هه‌زار و 100 دۆلارى وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌یه تۆماركرد، هۆكاره‌كه‌شی بۆ بڕیاری سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه له باره‌ی باجه‌كانه‌كانه‌وه دابووى و كاردانه‌وه ئابوورییه‌كانیش له‌مباره‌یه‌وه.
بۆرسه‌ی جیهانی كانزاكانیش ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ به‌رزترین نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕی سپۆت كە تۆمارى كردبێت، گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زار و 106 دۆلار و 50 سه‌نت.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، زێڕ بۆ یه‌كه‌مجار ئاستی سێ هه‌زار دۆلاری بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك شكاند و ده‌ستكه‌وتێكی به‌رچاوی تۆماركرد، كه پسپۆڕان ده‌ڵێن ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی نیگه‌رانییه‌كانه، سه‌باره‌ت به ناسه‌قامگیریی ئابووری، گرژییه جیۆسیاسیه‌كان و هه‌ڵاوسان.
به‌پێی شرۆڤه‌كارانی ئۆ سی بی سی، گه‌شبینی سه‌باره‌ت به ئاسۆی زێڕ له نێوان به‌رده‌وامی خۆلێدان و نادڵنیایی بازرگانی جیهانیدا ماوه‌ته‌وه.
شیكاران و بانكه وه‌به‌رهێنانه‌كان ده‌ڵێن هۆكاری زیاده، وه‌ك خواستی به‌هێزی بانكه ناوه‌ندییه‌كان و هاتنی ETF، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بن له پشتگیریكردنی به‌رزبونه‌وه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری زێڕ له‌مساڵدا.