ناوی ناوە؛ تۆ سودت نیه

پەرواز لەگەڵ چارەسەری پزیشکی کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

دوایی چاکبوونەوەی لە نەخۆشی شێرپەنجە، خانمە هونەرمەند پەرواز حوسێن کلیپێکی نوێی بەزمانی عەرەبی بڵاوکردەوە و کلیپەکەش بەناوی (تۆ سودت نیه)یە.

لەبارەی کلیپەکەیەوە  پەرواز بە 964ی وت، “گۆرانیەکەم بۆ کەسێکی تایبەت نەوتووە بەڵکو بۆ هەوادارنم وتووە و دوایی 25 رۆژی دیکە کلیپێکی دیکەش تۆماردەکەم بەس با ئەوەیان سوپڕایزبێت”.

گۆرانییەکە لە بەغدا تۆمارکراوە، ژێرنووسی کوردی لەسەرە، پەرواز دەربارەی ئەوەی بە گۆرانی عەرەبی پاش توشبوونی بە شێرپەنجە بەرهەمی نوێی هەبووە وتی، جیاواز نییە عەرەبی یان کوردی بێت، من هەندێک دوێتیم هەیە بە کوردی و عەرەبی، بەڵام ئێستا گۆرانییە عەرەبییەکەم ئامادەبوو.

لەبارەی نەخۆشیەکەشیەوە وتی، “تاوەکو پێنج ساڵ دەبێت لەژێر چاودێری پزیشکەکان دابم، بۆیە زوو زوو سەردانی ئەڵمانیا دەکەم بۆ لای دکتۆر”.

پەرواز حوسێن بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە ماوەی ساڵ و نیوێک لەژێر چاودێری دکتۆر و دەرمانی کیمیاوی دابوو، بەڵام دواتر نەخۆشیەکەی تێپەڕاند و ئەمڕۆش بە کلیپێک گەڕایەوە ناو دونیایی هونەری.

پێداچوونەوە؛ ئەحمەد مستەفا

پەرواز چیرۆکی فیلمەکەی بۆ 964 ئاشکرا دەکات

پەرواز چیرۆکی فیلمەکەی بۆ 964 ئاشکرا دەکات