تەنیا بۆ جەژن

لە کوشتارگەى سلێمانى سەروو 1000 ئاژەڵ سەربڕدراون

964+

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

كوشتارگەی هاوچەرخى سلێمانی بەپێی خواستی بازاڕی سلێمانی، ئاژەڵى کوژراوەى كوشتاری ئاژەڵی خستووەتە بازاڕەو هەشت لاشەی ئاژەڵیش رەتكراوەتەوە، سەرەڕاى وەرگرتنى دوو موچە لە مانگى سێ دا، بەڵام خواستنى بازاڕى سلێمانى بۆ جەژنى ئەمساڵ بەراورد بە پار، کەمیکردووە.

ساڵانە كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی، هەفتەیەك بەرلە جەژن پلانی خستنە بازاڕی خۆی دەست پێدەكات، بۆ ئەوەى پێداویستى گۆشتى سوور لە بازاڕدا گرفتى بۆ دروست نەبێت.

شاڵاو عارف لێپرسراوی ستافی پزیشكی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بە 964ـى وت،” ئێمە ساڵانە پلانەكانمان بەپێی خواستی بازاڕ رێكدەخەین، سەرەڕای بوونی دوو موچەش لەم مانگەدا كە كاریگەرییەكی باشی هەبوو بۆ زیاتر خستنە بازاڕمان، بەڵام بەپێی ئامارەكان خواست لەچاو جەژنی رەمەزانی پارساڵ بەرێژەیەكی كەم كەمیكردووە”.
باسی لەوەشكرد، لەماوەی هەفتەی رابردوو 9هەزار و 395سەرئاژەڵی بچوك، 635 سەرئاژەڵی گەورە كوشتاری بۆكراوە، دوو لاشەی ئاژەڵی گەورە و شەش لاشەی ئاژەڵی بچوكیش رەتكراونەتەوە.

“ئەو ئاژەڵانەی رەتكراونەتەوە هەڵگری نەخۆشییە گوازراوەكان بوون و شیاوی بەكارهێنان نەبوون، دواتر بەرێگەی زانستی لەناوبراون، دووان لەلاشەكان كەتەنیا بەهای خۆراكیان كەم بوو وە هیچ نەخۆشییەكیان نەبوو، پاش ئەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەك لە بەرادێكی -18هەڵگیرا بۆ دڵنیابون لە لەناوبردنی میكرۆبەكان، دواتر رەوانەی شەڵتەری سەگە بێلانەكان كراوە، ئەوانەی كە هەڵگری نەخۆشییە مشەخۆرەكانیش بوون، لە كورەیەكی هەزارو 200 پلەی گەرمیدا سوتێنران” شاڵاو عارف وای وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لەمزگەوتی سەیدو 1500 کەس بەیەکەوە نانى جەژنیان خوارد

لەمزگەوتی سەیدو 1500 کەس بەیەکەوە نانى جەژنیان خوارد