"جەژنانەکەم چەور نییە"

پارێزگارى سلێمانى: با کلتورى جەژن بپارێزین و لەگەڵ یەکترى دڵخۆش بین

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلیمانى

پارێزگارى سلێمانى رایدەگەیەنێت؛ جەژن بۆ ئەوەیە گەردن ئازادى لەیەکترى بکەین و ئاشتبینەوە و پێکەوە درێژە بە خۆشییەکانمان بدەین, داواى گەردن ئازادیش لە دایکى دەکات.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى، لە یەکێک لە مزگەوتەکانى سەرچنارى شارى سلێمانى نوێژى جەژنى ئەنجامدا و لە لێدوانێکدا بە 964ـى وت،”جەژنى هەموو لایەک پیرۆز بێت، ئومێد دەکەم لە جەژندا تەنیا دڵى ماڵەکانمان خۆشنەکەین کە ئەوە ئەرکى سەرشانمانە، بەڵکو دڵى گەڕەک و شار و وڵاتەکەمان خۆشبکەین”.

دەشڵێت: داواى گەردن ئازادى لە دایکم دەکەم، زۆر پێمانەوە ماندوو بووە.

پەیامنێرى 964 لێى پرسى جەژنانە دەدەیت بە کێ و جەژنانەکەت چەورە، پارێزگارى سلێمانى وتى،”جەژنانە دەدەم بە هەموو کەس ئەوە کلتورێکى خۆمە و لە 15 ساڵییەوە هێناومە، بەڵام جەژنانەکەم چەور نییە و شتێکى رەمزییە،

چونکە جەژنانە پەیوەندى بە شێوازە رەسەنەکەوە هەیە نەک بڕەکەى”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 30.3.2025، یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

جەژن خواردنی قورس مەخۆن و ئاگاتان لە گەدەتان بێت

جەژن خواردنی قورس مەخۆن و ئاگاتان لە گەدەتان بێت