د. ئیبراهیم تاهیر مەعروف:

جەژن خواردنی قورس مەخۆن و ئاگاتان لە گەدەتان بێت

964+

جێگر مەحمود

جەژن کاتێکە بۆ خۆشی و پێکەوەبوون، بەڵام زۆرجار دەبێتە هۆی ئەوەی کە زیاد لە پێویست خواردن بخۆین، بەت ایبەتی خواردنە چەور و قورسەکان کە مەترسی دروست دەکات لەسەر گەدە و ریخۆلەکان، پزیشكێكی پسپۆڕ لەم بارەیەوە ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكات لە رۆژانی جەژن خۆیان تووشی كێشەی تەندروستی نەكەن.

د. ئیبراهیم تاهیر مەعروف پسپۆری تەندروستی کۆمەڵ لە بەشی خۆراک، لە رێگەی 964ـەوە چەند رێنماییەكی گرنگ باس دەکات و دەڵێت،  بەشێک لەوانەی خواردنی قورسی  وەك برنج و شلە و گۆشتیان خواردووە لە رەمەزاندا و لەسەری راهاتون، دەتوانن بەردەوام بن، بەڵام بە مەرجێک ژەمی بەیانی جەژن لەگەڵ نیوەڕۆ شەش سەعات لە نێوانیاندا هەبێت، یان نانی نیوەڕۆ بگوازنەوە بۆ عەسر، یان باشترە هەر ژەمێكی كەمتر بخۆن، بۆ ئەوەی دووچاری رشانەوە و ئازاری گەدە و کێشەکانی گەدە نەبن.

هەروەها دەڵێت، بەشێک لەوانەی لە رەمەزاندا خواردنی سووکیان خواردووە راهاتون، بە هەمان شێوە لە جەژن دەبێت بەردەوام بن و دوور بن لە خواردنی قورس، هەروەها ئەوانەی پەستانی خوێن و شەکرەیان هەیە، دەبێت خۆیان بپارێزن لە خواردنی چەور و شەکر.

تەندروستیی گەرمیان بۆ خواردنگەکەی بەدوای کرێچیدا دەگە...

تەندروستیی گەرمیان بۆ خواردنگەکەی بەدوای کرێچیدا دەگەڕێ