ئاوه‌كه‌ى كه‌می كردووه
10 ساڵ ده‌بێت گۆمى فێڵا‌و واى به‌سه‌ر نه‌هاتووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گۆمی فێڵا‌و، له سنوورى قه‌زاى چۆمان وه‌ك یه‌كێك له كوێستانه سه‌ره‌نجڕاكێش و شوێنه گه‌شتییه‌كان وه‌ك ساڵانى رابردوو ده‌رناكه‌وێت، چونكه به‌راده‌یه‌كی زۆر ئاوى كه‌م كردووه.
جوانى و سه‌رنجى گه‌شتیاران بۆ ئه‌م گۆمه له‌سه‌ر ئه‌و ئاوه‌یه كه گۆمه‌كه‌ى دروستكردووه، بۆیه دابه‌زینى ئاستى گۆمه‌كه به‌هۆى نه‌بارینى پێویستى باران یاخود هه‌ر هۆكارێكی دیكه‌ى سروشتى كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى گه‌شتنیاران له چوارده‌ورى گۆمه‌كه.
هونه‌ر كه‌وه‌رته‌یی، فۆتۆگرافه‌رێكى دیار باڵه‌كایه‌تییه به 964ـى وت، به‌راورد به‌ساڵانى رابردوو ماوه‌ى 10 ساڵه گۆمى فێڵا‌و ئاوه‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه كه‌مى نه‌كردووه.
هونه‌ر، كه به‌رده‌وام له‌ناو سروشته و وێنه و ڤیدیۆ تۆمار ده‌كات، ده‌ڵێت، به‌پێیه‌ى ئه‌و چاودێرییه به‌رده‌وامه‌ى هه‌یه‌تى له‌سه‌ر ئه‌م گۆمه، 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاوى كه‌مكردووه، كه‌مبوونه‌وه‌كه‌ى وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستایه، ده‌نا ساڵانى دواتر تا پارساڵیش ئاوى كه‌م نه‌كردووه.