منداڵپارێزیش دەڵێت "باوەڕیان پێمەکەن"

سواڵکردن بە ناوی منداڵی نەخۆشەوە لە هەڵەبجە بۆتە دیاردە

964+
ئەمەل ناجی _ هەڵەبجە

ماوەیەکە لەناو بازاڕ و کۆڵانەکانی هەڵەبجە، کۆ️مەڵێک سواڵکەر دەردەکەون منداڵیان لەگەڵدایە و وەرەقەیەکی پزیشکیان پێیە و واپیشانی دەدەن کە منداڵەکە نەخۆشە و پێویستی بە دەرمان و نەشتەرگەری هەیە، به‌ڵام منداڵپارێز ده‌ڵێت “باوه‌رۆِیان پێمه‌كه‌ن”.
ئاراس عابید، سەرۆکی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لقی هەڵەبجە، سەبارەت بەم دیاردەیە بە 964ـی وت، پێشتر هیچ کاتێک رێگەیان نەداوە تەنانەت کەسی ئاسایی و گەورەش لەناو هەڵەبجەدا سواڵ بکات، چ بگات بەوەی منداڵ بەکاربهێنرێت، به‌ڵام بەپێی بەدواداچوونەکانیان ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن لە دەرەوەی هەڵەبجەوە دێن و خەڵکی ناوچەکە نین.
وتیشی “وەکو رێکخراوی منداڵپارێز هۆشداری دەدەینە هاوڵاتیان کە باوەڕ بەو سیناریۆیانە نەکەن چونکە بە هیچ شێوەیەک راست نییە”.
به‌قسه‌ى عابید، لە ئێستادا رۆژانە لەلایەن ئاسایشەوە سواڵکەری لەو شێوەیە دەستگیر دەکرێن، دوای لێکۆڵینەوەش دەردەکەوێت کە بابەتی نەخۆشی منداڵەکانیان راست نییە و ئەو منداڵانە بەکاردەهێنرێن لەلایەن دایک و باوکیانەوە.
ئاگاداریه‌ك بڵاوکردۆتەوە و بە هاوڵاتیانیشیان وتووە، لە هەر شوێنێک ئەو کەسانەتان بینی هەر لەو شوێنەدا رایانبگرن و پەیوەندی بە منداڵپارێزانه‌وه‌ بکەن، ئه‌اونیش ئەگەر زانییان راستە و منداڵەکان پێویستیان بە دەرمان و نەشتەرگەری هەیە، ئەوا هەموو تێچوویەکی دەگرنە ئەستۆی خۆمان.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سەرۆکی باندی سواڵکەرەکان بە ئۆتۆمبێلێکی جێب لاریدۆوە ...

سەرۆکی باندی سواڵکەرەکان بە ئۆتۆمبێلێکی جێب لاریدۆوە دەستگیرکرا

سواڵکەرەکانى ناوشارى سۆران دەستگیرکران

سواڵکەرەکانى ناوشارى سۆران دەستگیرکران