قاقا پێدەکەنێت
قەلەباچکەش فێرى قسە بوو
964+
ئاکام غەفور- سۆران
قەلە باچکەیەک لە گوندێکى قەزاى سیدەکان فێرى قسەکردن بووە و قاقا پێدەکەنێت.
سالار هەوێرى خاوەنى قەلە باچکە (قەلە باشکە)کەیە و قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت، دوو ساڵە پایزان قەلە باشکە دەگرێت و دواى ئەوەى فێرى قسەیان دەکات، لە وەرزى بەهار ئازادیان دەکات.
ئێستا ئەوە قەلە باشکەیە، بووە بە دۆستى دانیشتوانى هەوێر و دەچێتە ناو دانیشتوانى ئاوایى و قسە دەکات.
سالار هەوێرى کەوتووەتە قسەکردن لەگەڵ قەلە باشکەکە و قاقا بۆ یەکترى لێدەدەن و تاو ناتاوێکیش قەلە باشکەکە بەخۆى دەڵێت،”قەلێ”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح