گڵۆپی قوتدابوو
نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ منداڵێک لە دهۆک کرا
964+
محەمەد فاتیح
درەنگانی ئەمشەو منداڵێک کە تەمەنی نزیکەی یەک ساڵ دەبێت و خەڵکی ئاکرێیە، گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ، بەهۆی خواردنی گڵۆپێکی بچکۆلەوە و بەپەلەش رەوانەی دهۆک کرا.
تەندروستی گشتی دهۆک بڵاویکردەوە، حاڵەتێکی دەگمەن گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ، كە منداڵێکی تەمەن نزیکەی یەک ساڵان بووە و گلۆپێكی روناكی بچوكی خواردووە، فریاكەوتنی ئاكرێش یەکسەر رەوانەی پارێزگای دهۆکى کردووە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری خێرا.
منداڵەکە دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی هێڤی منداڵان، لەلایەن بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە و ستافەکەیان بەسەرکەوتوويى نەشتەرگەریەکەی بۆ ئەنجامدراوە و ژیانی رزگارکراوە.