چوونەتە پێنج شوێن

تیمێکی چەکی کیمیایی 10 رۆژ لە سوریا بوون

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرچاوەکان بە ئاژانسی رۆیتەرزیان وتووە، دەسەڵاتدارانی کاتیی سوریا پشکنەرانی چەکی کیمیاییان گواستووەتەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە پێشتر ئاشکرا نەکراون و بۆ بەرهەمهێنان و هەڵگرتنی چەکەکە بەکارهێنراون.

کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد.

سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە تیمێکی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە 12 تا 21ی ئادار سەردانی سوریایان کردووە بۆ ئامادەکاری و ئەرکی دیاریکردن و لەناوبردنی پاشماوەی کۆمەڵەی چەکی کیمیایی نایاسایی کە لەلایەن ئەسەدەوە جێهێڵراوە.

پێنج شوێن لەلایەن پشکنەرانەوە سەردانی کراون، کە هەندێکیان تاڵان کراون یان بۆردومان کراون، لە نێو ئەو شوێنانەدا شوێن گەلێک هەبوون کە لەلایەن حکومەتی ئەسەدەوە بۆ دەزگای چاودێری رانەگەیەندرابوون، سەرچاوەکان رایانگەیاندبوو کە تیمەکە دەستڕاگەیشتن بە بەڵگەنامە و زانیاری ورد لەسەر بەرنامەی چەکی کیمیایی ئەسەدیان پێدراوە.

کۆمیسیۆنەکە لە پوختەی سەردانەکەدا وتوویەتی، دەسەڵاتدارانی کاتی سوریا لە ماوەیەکی کورتدا هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی لۆجکیان پێشکەش کرد، ئاماژەی بەوەشکردووە، “پاراستنی ئەمنی بۆ پشکنەرەکان دابینکراوە و ‘دەستگەیشتنێکی بێ سنوور’یان بە شوێنەکان هەبووە”.

سەردانەکە ئەوە دەردەخات کە دەسەڵاتدارانی کاتی سوریا بەڵێنەکەیان جێبەجێ دەکەن بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی چەکی کیمیایی ئەسەد، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئاگادار لەو بابەتە.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، لەناوبردنی هەر چەکێکی کیمیایی کە مابێتەوە، بەشێک بووە لە لیستی ئەو مەرجانەی کە ئەمریکا پێشکەشی سوریای کردبوو ئەگەر بیەوێت خۆی لە سزاکان بپارێزێ.

رەشنووسی دەستوور ئیمزا کرا و سوریا پێنج ساڵ لە قۆناغی ر...

رەشنووسی دەستوور ئیمزا کرا و سوریا پێنج ساڵ لە قۆناغی راگوزەردا دەبێت