ناتوانێ پێداویستییەکان دابین بکات

یەکێتی پیاوان: بێ مووچەی پیاوی تووشی کێشە کردووە

964+
محەمەد فاتیح

سەرۆكی یەكێتی پیاوانی كوردستان، کە داتای گرفتەکانی پیاوان دەکات دەڵێ، كێشەی خێزانی لە كوردستان لەوپەڕی خراپیدایە بەهۆی بێ‌ موچەیی و توندوتیژیش دژی پیاوان روو لە زیادبوونە.

ئەمڕۆ هەینی 28.3.2025، بورهان عەلی سەرۆكی یەكێتی پیاوانی كوردستان بە 964ی وت، قەیرانی دارایی و ئابوری و بێ‌ موچەیی، راستەوخۆ كاریگەری هەیە لەسەر كێشە خێزانیەكان لە هەرێمی كوردستان.

وتيشى، كێشەی خێزان زۆر زیادی كردوە و لەوپەڕی خراپیدایە، بۆیە باوك ناتوانێت وەك پێویست پێداویستیەكانی خێزان دابین بكات، هۆكارەكەش باوكەكە نییە، بەڵكو قەیرانی دارایی و ئابوریە كە رووی لە هەرێم كردوە، بەو هۆكارە پیاو لە ماڵەوە رووبەڕووی كێشە دەبێتەوە.

رونیشیكردەوە، بەپێی ئەو ئامارەی لەبەردەستماندایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 2025 بەداخەوە 11 پیاو خۆيان كوشتوە و دوو پیاویش بەهۆی كێشە خێزانیەكانیانەوە كوژراون، ئەمەش پێمان دەڵێت كە توندوتیژی دژ بە پیاوان روو لەزیادبونە و قەیرانی ئابوریش راستەوخۆ كاریگەری هەیە لەسەر كێشە خێزانیەكان.

یەکێتیی پیاوان: 49 پیاو دەرکراون و 9 موچەش دەستی بەسەردا...

یەکێتیی پیاوان: 49 پیاو دەرکراون و 9 موچەش دەستی بەسەرداگیراوە