باری نائاسایی راگەیاندراوە

بوومەلەرزەكەی میانمار كوژراو و برینداری زۆری لێكەوتووەتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەنجومەنی سەربازی لە میانمار رایگەیاند، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی ئەمڕۆ وڵاتەكە و چەند وڵاتێكی دیكەی هەژاند، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی وڵاتەكەیان بەركەوتوون و باری نائاساییان راگەیاندووە.

ئەمڕۆ هەینی 28.3.2025 بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە پلەی 7.7 ناوچەیەکی ناوەڕاستی میانماری هەژاند، هاوکات لە تایلەند، چین، کەمبۆدیا، بەنگلادیش و هیندستان بوومەلەرزەكە هەستی پێكرا و زیانیشی گەیاند.

حوکمڕانی سەربازی دەسەڵاتدار لە میانمار باری نائاسایی لە لانیکەم لە شەش ناوچە راگەیاند، هاوکات بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، هاوکاریی بەپەلەین بکەن.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی حکومەتی میانمارەوە بڵاویکردەوە، “بوومەلەرزەكە ژمارەیەکی زۆر كوژرا و برینداری لێكەوتووەتەوە”، بەڵام ژمارەیەكی مەزندەكراویان باس نەكردووە.

رووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی رایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە لە ناوچەیەکدا روویداوە کە دەکەوێتە 16 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای شاری ساگاینگ، بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر، نزیکەی کاتژمێر 12:50 بە کاتی ناوخۆی میانمار، 9.50 بە كاتی ئەمڕۆی هەولێر .

هاوكات لە تایلەند، دانیشتوانی بانکۆکی پایتەخت، بەپەلە هاتنە سەر شەقامەکان و نووسینگەکان چۆڵکران بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی میانمارەوە دروست بوو.

بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر بە گوڕی 7.7 لە رۆژهەڵاتی ئاسیای...

بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر بە گوڕی 7.7 لە رۆژهەڵاتی ئاسیای دا