بەراورد بە هەفتەی پێشوو کەمیکردووە

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە هەشت ملیار دینارە

964+

شۆڕش قادری

داهاتی نانەوتیی ئه‌م هەفتەیه‌ى هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر لە هەشت ملیار دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو کەمیکردووە.

بەپێی نوێترین داتای ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 22.3.2025 تا ئەمڕۆ هەینی 28.3.2025، بڕی هەشت ملیار و 727 ملیۆن و 389 هەزار و 70 دینارە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو بڕی 13 ملیار و دوو ملیۆن و 917 هەزار و 175 دینار بوو.

وەک ماڵپەڕەکە روونى کردووەتەوە، لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی هەشت ملیار و 722 ملیۆن و 214 هەزار و 120 دیناری بە شێوەی نەختینە و تەنیا پێنج ملیۆن و 174 هەزار و 950 دیناریشی چەکە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

ئەو بڕە داهاتە لەمانە بەدەستهاتوون: دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان.

داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە و دوو ئیدارە لە خوار 20 ملیار دی...

داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە و دوو ئیدارە لە خوار 20 ملیار دینارەوەیە

داهاتی نانەوتی سلێمانی و هەڵەبجە دوو هێندە زیادیکردوو...

داهاتی نانەوتی سلێمانی و هەڵەبجە دوو هێندە زیادیکردووە