ئامێری مەمۆگرافی بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک لە هەڵەبجە. فۆتۆ: تەندروستیی هەڵەبجە
بەمزووانە دەخرێتە کار
بەستنی پێشکەوتووترین ئامێری مەمۆگرافی لە هەڵەبجە کۆتایی هات
964+
ژووری هەواڵ
ئامێرێکی مەمۆگرافی لە سەنتەری نەخۆشیەکانی مەمک لە هەڵەبجە خرایە کار، تەندروستی شارەکەش دەڵێت، “پێشکەوتووترین ئامێرە”.
ئامێری مەمۆگرافی بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک و دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی نەخۆشی مەمک لەو ئافرەتانەی کە کێشەی مەمکیان هەیە، بەکاردێت.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، ئامێرەکە دروستکراوی وڵاتی ئەمریکایە و “خوا یار بێت لە ئایندەیەكی نزیكدا بۆ خزمەتی هەڵەبجە دەكەوێتە كار و بە فەرمی سەنتەرەکە دەکرێتەوە”.
ئامێرەکە بە 500 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی سندوقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی سلێمانی کڕدراوە، رۆژی 25.3.2025 گەیشتە شاری هەڵەبجە و دوێنێ بەستنی ئامێرەکە تەواو بووە.