هەفتەی پێنج رۆژ كراوە دەبێت

لقی هەولێری كۆمیسۆنی هەڵبژاردن ئاگادارییەك بۆ هاوڵاتیان بڵاودەكاتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئۆفيسى هەولێری كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، هەفتانە لە یەكشەممەوە تا پێنجشەممە لە بنكەكانی هەڵبژاردن پێشوازی لە هاوڵاتیان دەكەن، بە مەبەستی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدەران و تۆماركردن و كاروبارەكانی هەڵبژاردن.

ئۆفیسەكە بڵاویكردەوە، بنكەکانیان بۆ پێشوازیکردن لە هاوڵاتیان لە رۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 2ی پاش نیوەڕۆ كراوەن.

ئاماژە بەوەش دەكەن كارتی بایۆمەتری دەنگدەران بۆ ئەم چین و توێژانە دابەش دەكەن.

1- ئەو فەرمانبەرانەی رۆژی دەنگدان بەشدارییان لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى کوردستانی 2024 کردووە.

2-  ئەو دەنگدەرانەی لە رۆژی دەنگدان پەنجەمۆریان نەیخوێندووەتەوە.

3- ئەو دەنگدەرانەی پێشتر کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە.

كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە بنكەكانی دەنگدانی لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە، كە بۆ ماوەی مانگێك نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران ئەنجام دەدرێت، تێیدا ئەوانەی تەمەنیان گەیشتووەتە ئاستی دەنگدان، ناویان تۆمار دەكرێت، هەروەها زیادكردن، لابردن، راستكردنەوە بۆ تۆمارەكانی پێشوو ئەنجام دەدرێت، جگە لەوە ناوی ئاوارەكان و هێزە ئەمنییەكانیش تۆمار دەكرێن و كارتی دەنگدەرانیش، ئەوانەی لە سەرەوە ئاماژەیان پێكراوە، دابەش دەكرێت.

دوای چوار مانگ و نیو پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە...

دوای چوار مانگ و نیو پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شەقامەکانی پێنجوێن لادەبرێن