ژمارەیەک گولـلە هاوەن لە قۆرەتوو دۆزرانەوە - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین / گەرمیان
"دەستکاری مین و تەقەمەنی مەکەن"
ژمارەیەک گولـلە هاوەن لە قۆرەتووی گەرمیان دۆزرانەوە
964+
شۆڕش قادری
لە ناحیەی قۆرەتووی گەرمیان ژمارەیەک گولـلە هاوەنی ژەنگاوی دۆزرانەوە و بۆ شوێنێکی پارێزراو گوازرانەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین / گەرمیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.3.2025 تیمێکیان بۆ ناوبردنی تەقەمەنی سەردانی ناحیەی قۆرەتووـیان کردووە بە مەبەستی هەڵگرتنی ژمارەیەک گولـلە هاوەنی 60 ملم و گواستنەوەیان بۆ شوێنی مەبەست.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان داوایشی لە هاوڵاتیان کردووە، لە کاتی بینینی مین و پارچە تەقەمەنی دەستکارییان نەکەن و لێیان دوور بکەونەوە و بۆ هەڵگرتنەوەیان، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (182)ی دەزگای مین بکەن.