شۆفێری پیكابێك لە شێخان گیانی لەدەست دا
رووداوی هاتوچۆ
شۆفێرێک لە شێخان گیانی لەدەست دا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە قەزای شێخان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ شۆفێری پیکابێک گیانی لەدەستدەدات و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کرا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 27.3.2025 لەسەر چوارڕیانی قەزای شێخان شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی پیکاب کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و خۆی بە بارهەڵگرێکی شارەوانیی شێخان کێشا، شۆفێری پیکابەکە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
دڵشاد محەمەد، وتەبێژی هاتوچۆی قەزای شێخان بە 964ـی وت، ئەمڕۆ لەسەر رێگای قەزای شێخان بۆ ناو سەنتەرەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و خۆی بە بارهەڵگرێکی شارەوانی کێشا، کە خەریک ئاودانی داروباری نێوان شەقامەکان بوون، شۆفێری پیکابەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەست دا.
وتیشی، تەرمی شۆفێرەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کرا، كە ناوی عەبدال حاجی عەبدوڵایە و تەمەنی 61 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی باعەدرێیە لە سنووری قەزای شێخان.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
رووداوی هاتوچۆ
بەشێک لە بریندارەکان برینیان سەختە و رەوانەی هەولێر دەکرێن
سێ رووداوی دڵتەزێن لە سۆران؛ دوو گیانلەدەستدان و 10 بریندار هەیە
دوای راپۆرتێکی 964
تیمەکانی شارەوانی سلێمانی خوێڕێژی دووسایدەکەی کانی کوردە دەکەن
"لە پێناو کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆیە"
ژمارەیەک گەنجی خۆبەخش تاسەو رووناکی فسفۆریان لەسەر رێگای کەرکوک بۆ بەغدا دانا
خورماتوو
مێردمنداڵێک سەگ پەلاماریان دا و دواتر ئۆتۆمبێلێک كوشتی
لە رێگەی هەڵەبجە - سلێمانی