یەکێک لە تابلۆ ئاگادارکەرەوەکان لە یەکێک لە سەیرانگاکانی هەرێمی کوردستان- وێنە: بۆ 964 نێردراوە
بەرگریی شارستانی رێنمایی بڵاوكردەوە
چی دەكەن بۆ ئەوەی لە گەشت و سەیران و وەرزی بەهاردا سەلامەت بن؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، كۆمەڵێك رێنمایی و ئاگاداری بڵاوكردەوە، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان پێوەی پابەندبن لە وەرزی بەهار و لە كاتی ئەنجامدانی گەشت و سەیران.
رێنماييەکانی بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێر بۆ هاوڵاتيان لە وەرزی بەهار ئەمانەن:
1- لە کاتی گەشت و سەيران گشت ئامێرە کارەباييەکانی ماڵەوە بکوژێنەوە، قفڵی غاز بە کراوەيی جێمەهێڵە
2- شوێنی گەشتکردنت بە خاوێنی جێبهێڵە بۆ پاراستنی ژينگە و ۆووداوی نە خوازراو
3- ياریی ئاگرين ياخود تەقەکردن بە چەك لە شوێنە گەشتياريیەکان رێگەپێدراو نيیە و بەکاريان مەهێنە
4- ئاگر بە هەڵگیرساوی جێمەهێڵە
5- تايە و ماددەی نايلۆن و پلاستيك مەسووتێنە و بۆ پیسبوونی ژینگە مەترسیدارە
6- ئامێری ئاگرکوژێنەوەی دەستی و بەتانی ئاگرکوژێنەوە گرنگە لە ماڵ و لە ناو ئۆتۆمبێل پێت بێت
7- پاشماوە و زبڵ و خاشاك و جگەرە لە ناو ئۆتۆمبێل فڕێمەدەن
8- ئوتۆمبێلەکانتان بەدوور بگرن لەو شوێنانەی ئاگری لێدەکەنەوە بۆ سەلامەتی خۆتان و ئۆتۆمبێلەکانتان لە سووتان
9- ئاگاداری منداڵەکانتان بن، بە تايبەتی لەو شوێنانەی ئاوی لێيە، یان چيا و بەرزاييە، تا دووربن لە مەترسی خنکان و هەڵدێران
10- لە کاتی روودانی ئاگرێك يان رووداوی هاتوچۆ، نزيك مەبەوە و قەرەباڵغی دروست مەکەن، تا کارەساتی تر روونەدات.
11- لە کاتی بوونی هەر مەترسیيەك يان رووداوێکی نەخوازراو يان ئاگرکەوتنەوە، پەيوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر 115 و 125.