ئەو کۆڵەکەیەک بوو بۆ خوێندنی کوردی

یەکەم بەرێوەرەی خوێندنی کوردی لە کەرکوک کۆچی دوایکرد

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئێوارەی ئەمڕۆ 26.5.2025، مامۆستا یوسف سەعید، یەکەم بەرێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کۆچی دوایکرد.

لە دواین پۆستی دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نوسیوویەتی فلیمی ژیانی لە نەخۆشخانەی شێخە کۆتای پێ دێت.

کامەران عەلی بەرێوەبەری ئێستای خوێندنی کوردی لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک بە 964ـی وت، بەداخەوە ئەمڕۆ مامۆستا یوسف دوای ململانێیەکی زۆر لە گەڵ نەخۆشی کۆچی دوایکردوووە.

ئەو وتی، مامۆستا یوسف یەکێک بووە. لە کۆڵەکەکان و بونیاتنەرانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و تاوەکو ئەمڕۆ جێگای دەستی دیارە.

یوسف سەعید لە ساڵی 1943 لە شاری کەرکوک لە دایک بووە، دەرچووی کۆلێژی ئاداب بەشی زمانی ئینگلیزی بووە لە زانکۆی بەغدا،  لەدوای ساڵی 2003 بۆ چەندین ساڵ بەرێوەبەری خوێندنی کوردی بووە لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک.

یەکێک لە بەنزینخانە گرنگەکانی کەرکوک دادەخرێت

یەکێک لە بەنزینخانە گرنگەکانی کەرکوک دادەخرێت