رێنمایی بۆ دەردەکرێ

لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری خاوەنپێداویستی تایبەت دەرکرا

964+

ئەحمەد مستەفا

حکومەتی هەرێمی کورستان دەڵێ، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ پێشینەی هاوسەرگیری بۆ سودمەندانی خاوەن پێداوسیتی تایبەت دەرکراوە و ئیتر ئەوان، پێشینەی هاوسەرگیری نادەنەوە.

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پێشنیاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیارەکەی داوە، ئەو وەزارەتە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بڕیارداوە بە لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری ماوە بۆ سوودمەندانی کەمئەندامان کە پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتووە.

بە گوێرەی بڕیارەکە بێت، وەزارەتەکانی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و دارایی و ئابوری رێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەردەکەن و بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت لە رۆژی دەرچوونیەوە لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان.

لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری خاوەنپێداویستی تایبەت دەرکرا