مەسرور بارزانی:

“حكومەتی هەرێم لەم كاتە سەختەدا لەگەڵ گەل و حكومەتی كۆریای باشوورە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا لە تۆڕی ئێكس، هاوخەمیی خۆی بۆ گەل و حكومەتی كۆریای باشوور دەربڕیوە، بەهۆی ئەو ئاگرەی لەو وڵاتە هەڵگیرساوە.

مەسرور بارزانی لە پۆستەكەیدا بە ئینگلیزی نووسیویەتی، زۆر دڵتەنگم بەو ئاگرەی کە کۆریای باشووری گرتووەتەوە، بیرکردنەوەکانم لەگەڵ قوربانییەکان و خێزانەکانیاندایە، هیوای چاکبوونەوەی خێرا و رزگاربوون بۆ هەموو ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە.

هەروەها نووسیویەتی، حکومەتی هەرێم لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ گەل و حکومەتی کۆریای باشور دەوەستێت.

پێنج رۆژە ئاگرێكی گەورە لە دارستانەكانی كۆریای باشوور هەڵگیرساوە و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ رایانگەیاند، 18 کەس بەهۆی زنجیرەیەک ئاگرکەوتنەوە، کە “زیانێکی بێ وێنە”ی لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە گەیاندووە، گیانیان لەدەستداوە.