كارەكان دەستیپێكردووە
حاجیانی كوردستان لە بری بەغدا و عەممان لە هەولێر ڤیزا وەردەگرن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان دەستی بە وەرگرتنی ڤیزا بۆ حاجیانی كوردستان كردووە و هەماهەنگییش لەگەڵ لایەنی عێراقی دەكەن، كارەكان لە هەولێر ئەنجام دەدرێن و وەك ساڵانی رابردوو نییە ڤیزا لە بەغدا یان عەممان وەربگیرێت.
كاروان ستونی وتەبێژی به‌ڕێوەبەرایەتی حەح و عومرەی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 26.3.2025 بە 964ی راگەیاند، پرۆسه‌ی دابینكردنی ڤیزا بۆ حاجیانی كوردستان له هه‌ولێر به‌رده‌وامه و بە پاڵپشتی حكومەتی هەرێم و بە هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراقی كارەكان ده‌ستیان پێكردووه و پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزای حاجیان بەڕێوەدەچێت، كه له شاری هه‌ولێری پایته‌خت كاره‌كان ئه‌نجام ده‌درێن”.
وتیشی، ئه‌م پرۆسه‌یه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج وعومره‌ی كوردستان و ده‌سته‌ی باڵای حه‌جی عێراقی ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیاریشه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پرۆسه‌كه كۆتایی بێت.
“ساڵانی پێشتر ده‌بوایه هه‌موو پاسپۆرتی حاجیانی كوردستان رە‌وانه‌ی به‌غدا یان عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن بكرێت به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤیزای حه‌ج، زۆرجاریش كێشه بۆ پاسپۆرته‌كان دروست ده‌بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه دوای هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م پرۆسه‌یه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت راسته‌وخۆ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان چاره ده‌كرێت، تا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌رچووه ڤیزایان بۆ دابین بكرێت”، كاروان ستونی وای وت.
به‌پێی داتا فه‌رمییه‌كان كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم هه‌یه بۆ وەرزی نوێی حەجى ئه‌مساڵ، پێنج هەزار و 120 کەس له هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌ردانى سعودیه ده‌كه‌ن، دیاریكردنى ئەم ژمارەیە بۆ هه‌رێمی كوردستان، بە گوێرەی رێنماییەکانی ئه‌م وڵاته رێکخراوە کە بۆ هەر ملیۆن کەس، هەزار کەس دیاریکراوە.