به‌ره‌و جه‌ژنه و به گرانتر مه‌یكڕن
ئاسایشی راپه‌ڕین نرخ بۆ جۆره چوكلێتێك بۆ فرۆشیاره‌كان دیاری ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەشی ئابووری لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین ئاگاداری هاوڵاتیانی ئیداره‌كه‌ى دەکاتەوە، کە ئه‌م جۆره چوكلێته‌ى وێنه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه نرخى یه‌ك کیلۆی له شەش هەزار دینار زیاتر نه‌كڕن.
چوكلێته‌كه ناوى باربینە و به‌پێی ئه‌و نووسراوانه‌ى له‌سه‌رى نووسراوه له ئێرانه‌وه دروستكراوه.
ئاسایش ده‌ڵێت، لەهەر شوێنێک یان دوکانێک یان چەرەزات فرۆشەکان نرخی له‌وه گرانتر بوو، كه ئه‌وان دیاری‌یان كردووه، راسته‌وخۆ لیژنەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی و یاریدەدەرێتیەکان ئاگادار بکەنەوه.
بۆ په‌یوه‌ندی كردن و نامه‌ناردنى هاوڵاتیانیش ئه‌م ژماره مۆبایله‌یان داناوه بۆ په‌یوه‌ندیكردنیان له رێگه‌ى واتساپه‌وه:
07728602546