ژیانی خۆی و کچەکانی لەسەر کلێنس فرۆشتنە

“رۆژ هەبووە سفتاحم نەکردووە و شوکرانەی خوداش دەکەم”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

تەمەن بە بەریەوە نەماوە و سەرەڕای ماندووبوون و نەبوونی شوکرانەی خوای گەورە دەکات و بەوپەڕی هیواوە مام عەبدوڵا، رۆژانە لە بازاڕی سلێمانی کلێنس دەفرۆشێت و بەوەی دەستی دەکەوێ بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی دابین دەکات.

پەیامنێری 964 چووە لای رەشید عەبدوڵا و لە حاڵ و دۆخی ژیانی پرسی و پێی وتین، لە بەیانییەوە بایەی سێ هەزارم فرۆشتووە، باوکی سێ کچم و تەنیا خۆم کاردەکەم و موچەیەکم هەیە ئەگەر هەبێ یان نەبێ, لە بەیانییەوە بایەی سێ هەزارم فرۆشتووە، تا ئێستا هیچ شتێکم بۆ جەژن نەکڕیوە.

دەردەدڵییەکانی مام رەشید تەواو نابن، وەک باسی دەکات دەسێ جل بەشی دوو ساڵی دەکات، لە کاتێکدا هەیە لە مانگێکدا چەند دەسێ دەکات، بەڵام کاتێک دەچێتە سەر سەرینەکەی شوکرانەی خودای گەورە دەکات و نزا دەکاتت مەحتاجی دەستی کەسی نەکات.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

كاسبكارێك نۆ كه‌سی خێزانه‌كه‌ى به‌ حەماڵی به‌خێو ده...

كاسبكارێك نۆ كه‌سی خێزانه‌كه‌ى به‌ حەماڵی به‌خێو ده‌كات