بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

کۆمسیۆن: لە هەرێمی کوردستان 173 بنکەی نوێکردنەوەمان هەیە

964+

ژووری هەواڵ

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق 173 بنکەی بۆ تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، کە 53ـیان لە هەولێرە و 79ـیان لە سلێمانی و هەڵەبجەن، هەروەها لە دهۆک 41 بنکەن و بۆ ماوەی یەک مانگ پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.

نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامانج لە کردنەوەی بنکەکان ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێکردنەوەی بایۆمەتری و دروستکردنی کارتی هەڵبژاردن بۆ لەدایکبووانی 2007، کە یەکەمجارە دەنگدەدەن.

بە وتەی نەبەرد عومەر، هاوڵاتیان لە ناوچەکانی مادەی 140 (کەرکوک، موسڵ، سەڵاحەدین، ئەنبار) ناتوانن بنکە یاخو شوێنی دەنگدانیان بگۆڕن مەگەر لە دوو حاڵەتی جیادا کە ئەویش ئەوەیە ئەو کەسە هاوسەرەکەی لە شارێکی دیکەبێت و بەهۆی گرێبەستی هاوسەرگیرییەوە گواستنەوەیان بۆ بکرێت، یاخود بەهۆی بوونی چەند ئەندامێکی خێزان لە پارێزگایەک و سەرۆکی خێزان لە پارێزگایەکی دیکە.
لەو بنکانەی کە کراوەنەتەوە کێشەی ئەو دەنگدەرانەش چارەسەر دەکرێت کە لە دەنگدانی پێشوو کێشەی پەنجەمۆریان هەبوو.

دواجار لە هەولێر کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنی پەر...

دواجار لە هەولێر کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنی پەرلەمان گیرفانیان گەرم بووەوە