ناوبازاڕی چەمچەماڵ

لەلای عارەبانەی لەفەفرۆشەکان 33 پارچە جگەری مریشک گیرا

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمشەو، بۆ بەدوداچوون لە شمەکی خراپ و بەسەرچوو وە نەشیاو بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی چەمچەماڵ سەردانی بازاڕی چەمچەماڵیان کرد.

لەوێ دەست بەسەر 33 پارچە جگەری مریشکی قەدەغەکراو و نەشیاو بۆ خواردن گیراوە.

قایمامیەتی قەزاکە لە زاری لیژنەکەوە و لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، ئەو جگەرانە لەلایەن چەند عارەبانەیەکی لەفەفرۆشەوە ئامادەکرابوو بۆ بەکارهێنان، بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ خاوەنی ئەو شوێنانە دەکرێت و غەرامە دەکرێن.

لیژنەکە هەموو شوێنەکانی ئاگاداکردووە ،کە پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن بەپێچەوانەوە لەکاتی بوونی خواردن و خواردنەوەی خراپ و بەسەرچوو خاوەنەکانیان رێکاری یاسایان لەگەڵدا دەکرێت.

فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ دەبێ بە بەڕێوەبەرایەتیی

فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ دەبێ بە بەڕێوەبەرایەتیی